Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:19

لە هەولێر و بەغدا نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كردنەوەی بۆرسە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسە سەرەكییەكانی كیفاح و حارسییە لە بەغدا، نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 152 هەزار و 200 دیناری عێراقی بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركراوە، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە، نرخی 100دۆلار بە 152 هەزار دیناری عێراقی بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 153 هەزار و 250 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 151 هەزار و 250 دیناری عێراقی.
لە هەولێریش نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 151 هەزار و 900 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.