Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 14:45

هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی جامی ئاسیا

کوردستان TV
100%

هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن سه‌ركه‌وتووبوو له‌ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژده‌ی كۆریای باشوور و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا.

ئه‌مشه‌و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن و كۆریای باشوور له‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیای 2023 له‌نێو یاریگه‌ی ئه‌حمه‌د بن عه‌لی له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن له‌ یارییه‌كه‌دا ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش كرد و توانی به‌ 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌، گۆڵه‌كانیش له‌لایه‌ن یاریزانان یه‌زن نعیمات له‌ خوله‌كی 53 و مووسا ته‌عمه‌ری له‌ خوله‌كی 66 هاتنه‌ تۆماركردن.

به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا بگاته‌ قۆناغی كۆتایی یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا.

بۆ یاریی كۆتاییش، هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن چاوه‌ڕێی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و قه‌ته‌ڕ ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌م كاتژمێر 6ی ئێواره‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.