Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:45

وەزارەتی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانە دەكات كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بە دەست هاتوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە نووسراوێكی فەرمیدا كە بۆ گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەوە گشتاندوویەتی، پۆلێنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامە دەكات كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: ئاماژە بە نووسراوی بەڕێز ئەنجومەنی وەزیران/ سكرتاریەت ژمارە (16920) لە (24/12/2023) وە ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (743) لە (22/1/2024) كە تایبەتە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ مەبەستی (پۆلێنكردنی هەڵسەنگاندنی حاڵەتەكانی ئەو بڕوانامانەی كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون، بۆ ئەوەی لەڕووی زانستی و كارگێڕی و دارایی و یاساییەوە هەڵبسەنگێندرێن)، بۆ ئەم مەبەستە (2) دوو دانە فۆرمی زانیارییتان بۆ ڕەوانە دەكەین، بۆ پڕكردنەوەی داتای پێویست، لە ماوەی پازدە ڕۆژدا بۆمان ڕەوانە بكەن تاكوو كاری پێویست ئەنجام بدەین.
بۆ دابەزاندنی پێداویستییەكان، گرتە لەم لینكانەی خوارەوە بكە:
http://1-نووسراوى وه‌زاره‌ت.

http://2-فۆرمى كه‌سيى مۆڵه‌تى خوێندن.

http://3-فۆرمى خوێندن بێ مۆڵه‌ت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.