Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:29

40 هەزار تۆن برنجی هاوردەی تایلەندی دەگاتە بەندەرەكانی عێراق

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق، گەیشتنی40 هەزار تۆن برنجی هاوردەی تایلەندی بۆ  بەندەری ئوم قەسر رایگەیاند.
لمی هاشم موسەوی ،بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كەشتییەكە گەیشتووەتە ناوچەی گەیاندن لە بەندەری ئوم قەسر و بە برنجی تایلەندی باركراوە، بۆ ئەوەی وەك بەشێك لە سەبەتەی خۆراك ئامادەبكرێت .
ڕوونیشیكردەوە، تیمێكی پشكنەری تاقیگەیی لە بەشی كۆنتڕۆڵی جۆری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك،نموونەی برنجەكەیان بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی سەرەتایی و دواتر ڕەوانەكردنی بۆ تاقیگەی بەشی كۆنتڕۆڵی جۆری ناوەندی لە بەغدا وەرگرتووە، بۆ ئەوەی بزانن برنجەكە بەر لە دابەشكردنی بەسەر بریكارەكان شیاوە بۆ خواردن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.