Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:40

هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە راگەیەنراوێكدا شوفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە ڕێكەوتی 2024/2/5  كاتژمێر 12 ی شەو كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای (هەولێر --  قەزای خەبات  ) لە بەرامبەر شاری ( سیپا ستی) تاوەكو مەفرەقی كەورگۆسك ، بەشێوەی تاقی كردنەوە (تێست) ،تاوەكو ڕێكەوتی2024 /2/12 كاتژمێر (12) ی شەو دەكەوێتە كار ، لەدوای ئەم كات و بەروارە ،سەرپێچیەكانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەكرێن .
هەروەها دەڵێت: بەرزترین خێرایی ڕێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووكەكان 100 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك دیاریكراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.