دامەزراوەیەكی ئەمنی دەریایی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، كەشتییەكی بارهەڵگر كە خاوەندارێتی كۆمپانیایەكی بەریتانی بووە، زیانێكی كەمی بەركەوتووە، ئەمەش دوای هێرشێكی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی گرووپی حوسییەكانی یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییەكی زۆریان لێ دەكرێ.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس،كۆمپانیای "ئەمبری"ی بەریتانی ڕایگەیاندووە كە ئەو كەشتییەی ئاڵای باربادۆسی هەڵگرتووە، زەرەرێكی كەمی بەر دیوی رێڕەوەكەی كەوتووە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی مرۆیی لێبكەوێتەوە.
شایانی باسە هێزەكانی ئەمریكا و بەریتانیا زنجیرەیەك هێرشیان كردۆتە سەر شوێنە سەربازییەكانی حوسییەكانی یەمەن. هەروەها سوپای ئەمریكا بەتەنها جار جار هێرش دەكاتە سەر ئەو مووشەكانەی كە بۆ هەڵدان لە لایەن حوسییەكانەوە ئامادەكراون.
حوسییەكان لەدەریای سوور هێرشیان كردە سەر كەشتییەكی بارهەڵگری بەریتانیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.