ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئاكرێ گه‌نجێك ده‌ستگیركرا كه له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌كانی كچان كاری بێ ڕێزی و ناشارستانی به‌رامبه‌ر قوتابی و مامۆستایان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاكرێ رایگه‌یاند: نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان سه‌ر به پۆلیسی ئاكرێ كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌كانی كچان كاری بێ ڕێزی و ناشارستانی به‌رامبه‌ر قوتابی و مامۆستایان ئه‌نجام ده‌دا.
راشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه دانی به سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی داناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا تۆمه‌تباره‌كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی 402 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
پۆلیسی ئاكرێ جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌نجامدانی تاوانی له‌مجۆره به‌گوێره‌ی مادده‌ی 402 له یاسا سزاكه‌ی زیندانیكردنه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ یاخود پێ بژاردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.