Erbil 16°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:59

ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌نێو به‌فری چیای سه‌فین بێ سه‌روشوێن ببوو دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قڵاوه‌ ئاشكرای كرد،‌ توانیویانه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه له‌نێو به‌فری چیای سه‌فین بێ سه‌روشوێن ببوو.

ته‌ندروستی شه‌قڵاو بڵاوی كرده‌وه‌: گەنجێکی دانیشتووی شاری هەولێر بەناوی (سەفین کانەبی) پیشەی پارێزەرە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەچێتە ناو بەفر لە چیای سەفین و پاشان بێ سەروشوێن دەبێت .

بڵاویشی كرده‌وه‌: گه‌نجه‌كه‌ ئەمرۆ ئێوارە لە نزیک گوندی پونگینە لە بناری چیای سەفین بەبێ هۆشی لە ناو بەفر دۆزرایەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گه‌نجه‌كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا و کاتژمێر 7ی ئه‌مشه‌و گەیشتە نەخۆشخانەی شەقلاوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قڵاوه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گه‌نجه‌كه‌ ئێستا لەژێر چاودێری پزیشک دایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.