Erbil 16°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:45

شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌مه‌ریكایه‌

کوردستان TV
100%

شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك له‌ ئه‌مه‌ريكايه‌ و چەند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتۆن ده‌بێت.

شانده‌كه‌ له‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مه‌ريكا و كۆنگرێس، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆيان ده‌بێت و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ و دیپلۆماسی له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ردانه‌که‌دا یاوه‌ریی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.