Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:36

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خرایە بەرباس

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لەبەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش کرد.

ئەمڕۆ 5ی شوباتی 2024، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لەکۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لەکونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد. 

لەو دیدارەدا، بەرنامە و پلانی داهاتووی هاوبەش و گرنگی دان بە بنکەکانی مەشق و ڕاهێنان، دواین هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەپڕۆسەی دووبارە ڕێکخستنەوەی یەکە و هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە و هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و ئایندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایە بەرباس.

 لەتەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا،قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خرایە بەرباس و هەردوولا بە بایەخەوە باسیان لەیاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کرد و هاوڕا بوون لە سەر جێبەجێکردنی برگەو خاڵەکانی ناو کارنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، سەرۆکی ئەرکان دووپاتیکردەوە: وەزارەتی پێشمەرگە پابەندە بە پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەردەوامیش دەبن تاکوو پڕۆسەکە بە ئەنجام دەگەینن. 


لەکۆتایی ئەو دیدرەدا هەردوولا کۆکبوون لەسەر هەماهەنگی و گرنگی دانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەئەنجام گەیاندنی کۆی ئەو پرۆسەیە، کە وەزارەتی پێشمەرگە بەپاڵپشتی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاری هێزی هاوپەیمانان لەناو پرۆژە یاسای چاکسازی بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان کاری لەسەر دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.