Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:37

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی دوا واده‌ بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی هاوبه‌شانی ئاو راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


هاوڵاتییان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ له‌ بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قه‌رزی سه‌ر هاوبه‌شانی ئاو.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 5ی2ی2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ لە ساڵی ڕابردوودا، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، لەسەر داوای وەزارەتمان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕيارىدا بە لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی (15%) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بڕیارەكە تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ بوو، هێشتا كاری پێدەكرێت، بۆیە لە ئێستاوە تا ڕێكەوتی (10-3-2024) هاوبەشانی ئاو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون پێشكەش بكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.