Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:37

25 ویلایەتی ئەمریکا پشتیوانی خۆیان بۆ فەرمانڕەوای تەکساس دووپات کردەوە

کوردستان TV
100%

فەرمانڕاوی تەکساس، گرێگ ئابۆت و 14 فەرمانڕەوای دیکەی سەربە کۆمارییەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامیان دایە سەرۆکی وڵاتەکەیان کە ڕوانگەیان لەبارەی ئاسایشی سنوورەکان ھاوبەشە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە فەرمانڕەوای 14 ویلایەت لەوانەش جۆرجیا، ئارکانساس، ئیندیا، میسوری و تێنیس بەشدار بوون، گرێگ ئابۆت ھۆشداری دایە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان لەبارەی سیاسەتەکانی ئاسایشی سنوورەکانەوە ڕوانگەیەکی ھاوبەشیان ھەیە.

فەرمانڕاوی تەکساس لە قسەکانیدا، جۆ بایدنی بە ھۆکاری تێکچوونی ئاسایشی سنوورەکان تۆمەتبار کرد و گوتی: بەو پێیەی کە واشنتۆن ئاسایشی سنوورەکان دیاری دەکات، ئاسایشی ئەو سنوورانە ئەرکی ئێمەیە. بە ھاوبەشی لەگەڵ فەرمانڕاوەکانی دیکە لەبارەی ئاسایشی سنوورەکانەوە بڕیار دەدەین.

جەختیشی لەوە کردەوە کە، پێویستە لەسەر سنوورەکان بەربەستی زیاتر دابنرێت، ئێمە ھەموو ھەواڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە ھاتنی کۆچبەران دەگرینە بەر.

ناکۆکی نێوان حکوومەتی جۆ بایدن و فەرمانڕەوای تەکساس ماوەیەکە بە ھۆی ئاسایشی سنوورەکانەوە بەردەوامە.

ناکۆی دوو لایەن دوای ئەوە بوو کە فەرمانڕاوی تەکساس، گرێگ ئابۆت حکوومەتی جۆ بایدنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە ھاتنی کۆچبەران ناگرێت بەر و بەو ھۆیەشەوە لە چوار کیلۆمەتری سنووری ناوچەی ئیگل پاس کە کۆچبەران بە زۆری لێی تێدەپەڕن، بەربەستی دانا.

لە بەرامبەردا، حکوومەتی جۆ بایدن جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سنوورەکان لە دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی دایە و بەربەستەکانی لادا.

ناکۆکییەکان کاتێک پەرەی سەند کە دادگای باڵاش لە بەرژەوەندی سیاسەتەکانی بایدن بڕیاری دا، بەڵام فەرمانڕەوای تەکساس جەختی لەوە کردەوە کە پابەندی بڕیارەکە نابێت.

لەم بارەیەوە فەرمانڕەوای 25 ویلایەتی ئەمریکا کە سەر بە کۆمارییەکانن، پشتیوانی خۆیان بۆ فەرمانڕەوای تەکساس دووپات کردەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.