سەرۆکی لیژنەی غازی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەرەبەیانی هەموو رۆژێک لیژنەی غاز سەردانی کارگەکان دەکات و چاودێری بڕی ئەو غازە دەکات کە هاوردەی سلێمانی دەکرێت و بەشێوەی بتڵ دەفرۆشرێت بە هاوڵاتیان.
راشیدهگهیهنن، تیمێکی گەورەی تایبەتمەندیان هەیە و رۆژانە چاودێری کارەکانی تایبەت بە غازی ماڵان دەکەن، بەتایبەت کارگەکانی غاز کە ژمارەیان لە سلێمانی (22) کارگەیە و ڕۆژانە لەرێگەی بریکارەکانەوە زیاتر لە (15) هەزار بتڵ بە شوێنە گشتییەکان و هاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
وتیشی: نرخی هەر بتڵێک غازی ماڵان (8) هەزارو (500) دینارەو هەر هاوڵاتییەک لەو بڕە زیاتری لێوەرگیرا دەتوانێت سکاڵا بکات و رێکاری یاسایی لەگەڵ بریکارەکە دەگرینە بەر.
سەرۆکی لیژنەی غازی باسی لەوەش کرد کە کێشی هەر بتڵێک بە پڕی (28) کیلۆگرامەو بتڵی هەر بریکارێکی غاز لەو کێشە کەمتر بێت نایاساییە.
لەبارەی بڕی پێویستی غاز لە بازاڕدا، ئاماژەی بەوەکرد لەم وەرزەدا خواست لەسەر غاز زیاد دەکات و پێشتریش خۆمان بۆ ئامادە کردووە، بەوەش لە وەرزی هاویندا لەژێر چاودێری لیژنەکەدا کارگەکانی غاز بڕێکی زۆر غازیان عەمبار کردووەو لەم وەرزەدا بە هەمان نرخی خۆی دەیفرۆشنەوە، هەربۆیە کێشەی کەمی غازمان نییەوە رێگە نادەین هیچ کەسێکیش بە گران بیفرۆشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.