Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:22

حووسییەکان: ئەمریکا و بەریتانیا 15 ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر باکوور و ڕۆژئاوای یەمەن

کوردستان TV
100%


حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، 15 ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر ژمارەیەک ناوچەی پارێزگاکانی سەعدە باکووری یەمەن و حودەیدە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی 15 ھێرشی ئاسمانییدا، ژمارەیەک ناوچەیان لە پارێزگاکانی سەعدە و حودەیدە، بۆردومان کردووە.

کەناڵەکە، ئاماژەی بە زیانی ھێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر پارێزگاکانی سەعدە و حودەیدە نەداوە.

دوێنێ یەکشەممە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا، 36ئامانجی حووسییەکانیان لە 13 ناوچەی یەمەن بۆردومان کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.