Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:41

ده‌ربه‌ندیخان.. له‌ ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆدا هه‌شت كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


 له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان - شاره‌زوور هه‌شت كه‌س بوونه‌ قوربانی.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 5ی2ی2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، 
له‌ ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان -قه‌زای شاره‌زوور، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جۆری پێكدادان، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان - قه‌زای شاره‌زوور له‌نزیك گوندی سیاره‌، له‌نێوان بارهه‌ڵگرێك‌ و پیك ئابێكدا ڕوویدا، به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.