Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 11:08

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 36 هەزار نەشتەرگەری لە سنوری سلێمانی كراوە

کوردستان TV
100%


ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 36 هەزار نەشتەرگەری لەسنوری سلێمانی كراوە.

بەپێ ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەبەرواری 2023/1/1 تا 2023/12/31 لەسەرجەم هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی 36.295 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەو نەشتەرگەرییانەی ساڵی ڕابردوو لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجام دراوە ، بریتی بوون لە:-

نەشتەرگەری تایبەت             711                2 ٪   

نەشەرگەری سەروگەورە       5.739              16٪ 

نەشتەرگەری گەورە           11.401             31 ٪

نەشتەرگەری مام ناوەند      11.332            31 ٪

نەشتەرگەری بچوك             7.112              20 ٪
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.