Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:55

له‌ سۆران بۆ پشووی سبه‌ی دووشه‌م بڕیارێك ده‌ركرا

کوردستان TV
100%

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سه‌باره‌ت به‌ پشووی سبه‌ی دووشه‌م، سه‌رجه‌م قایمقامییه‌ته‌كانی سنووره‌كه‌ی سه‌رپشك كرد راگه‌یاندنی پشوو له‌ قوتابخانه‌كان رابگه‌یه‌نن.

هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەرجەم قایمقامییەتەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی ڕاسپارد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران سەرپشک بن لە بڕیاردان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو لە قوتابخانەکان، بۆ سبەی دووشەم 5ی شوباتی 2024، بە گوێرەی ناوچە جوگرافییەکان و جیاوازی کەشوھەوا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌پۆڵێكی به‌فربارینی چڕ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه،‌ به‌تایبه‌تیش ناوچه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌فریان لێ باری و به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كی و رێگاكانی نێوان گونده‌كان گرفتیان بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.