Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:55

ئه‌و كه‌سه‌ی شامپۆكه‌ی پێ فرۆشتبوو ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

كه‌سێك به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆی ره‌شكردنه‌وی قژه‌وه‌ رووخساری تێكچووبوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ فرۆشیاری شاپۆكه‌ ده‌ستگیر كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لەلایەن كەسێكەوە شامپۆی پێ‌ فرۆشراوە و دوای بەكارهێنانی بارودۆخی تەندروستی و تێكچووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەست پێ كرد.

راشیگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت .

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئێستا تۆمەتبار (م، ك، ح ناسراو بە ح، س لەدایكبووی 1992) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.