Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 15:57

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌قیبی پارێزه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یەكشەممە 4ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحلام ئەللامی نەقیبی پارێزەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و تەحەددییاتی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی كاروباری دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دامودەزگەی قەزایی كرایەوە.

لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەپێناو گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش و سەقامگیریی خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.