Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 21:44

"به‌پێی راپۆرتی پزیشكی گیانله‌ده‌ستدانی قوتابییه‌كه‌ی سلێمانی‌ به‌هۆی غازی سۆپاوه‌ نه‌بووه‌"

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ به‌پێی راپۆرتی پزیشكی گیانله‌ده‌ستدانی له‌وه‌ند كاروان به‌هۆی غازی سۆپاوه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو هۆكاری نه‌خۆشی بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "پرسە و ماتەمینی خۆمان ڕادەگەیەنین بەهۆی کۆچی دوایی خوێندکاری ئازیز (لەوەند کاروان ) قوتابی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی چەقڵاوای سنووری بەڕێوەبەرێتیمان".

راشیگه‌یاند "لەدەستدانی ئەم قوتابییە ئازیزە خەمێکی قوڵی لە دڵ و دەروونمان دروست کرد، هاوخەمی بنەماڵە ئازیزەکەیانین و داواکارین لە خوای گەورە سەبووریان بدات و دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا راشیگه‌یاند "هاوكات بۆ ڕای گشتی روون دەکەینەوە کە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری، دەرکەوت کە کۆچی دوایی ئەم قوتابییە ئازیزەمان بەهۆی غازی سۆپاوە نەبووە، بەڵکو هۆکاری نەخۆشی بووە".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ قوتابییەک لە سنووری پەروەردەکەمان تووشی تەنگەنەفەسی نەبووه‌ و نەبراون بۆ نەخۆشخانە".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ قوتابخانه‌ی گوندی چه‌قڵاوه‌ له‌ سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی، قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌ناوی (له‌وه‌ند كاروان) له‌ پۆلی شه‌شی بنه‌ڕه‌تی گیانی له‌ده‌ست دا.

له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاوكرابووه‌وه‌ كه‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی قوتابییه‌كه‌ به‌هۆی غازی سۆپاوە بووه‌، هه‌روه‌ها واش بڵاوكرابووه‌وه‌ كه‌ چه‌ند قوتابییه‌كی هاوڕێی دیكه‌شی هه‌ر به‌هۆی غازی سۆپاوه‌ ته‌ندروستییان تێكچووه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.