Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:17

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فینله‌ندا دۆخی ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فینله‌ندا له‌ عێراق، دۆخی ئاڵۆزی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكی گرینگی تریان تاوتوێی كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ خاتوو ئانو سارێلا باڵيۆزى فينله‌ندا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى فينله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى فينله‌ندا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى فينله‌نداى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى هێزه‌كانى فينله‌ندا كرد كه‌ هێشتا له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌ركدان.

كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.