سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی بارینی رێژه‌یه‌كی زۆری به‌فره‌وه، چه‌ند رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر داخران.
پارێزگه‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ئەم شەپۆلە بەفرەی سنووری پارێزگای هەولێری گرتەوە، لە هەندێک شوێن بووە هۆی داخستنی رێگه‌ی سەرەکی وه‌ك شێخ مەموودیان، زینەتیر، بالیسان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دواتر لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێره‌وه دەست کرا بە خاوێنکردنەوەی به‌فره‌كان.
پارێزگه‌ی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا سه‌رجه‌م رێگاکان بە ڕووی شوفێران و هاووڵاتییان كراوه‌ن و كێشه‌یان نه‌ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.