Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:58

پارتی چاكسازی توركمان: هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه‌‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پاراستنی قه‌واره‌كه‌ی

کوردستان TV
100%

پارتی چاكسازی توركمان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هیده‌‌ و پشتگیری هه‌موو هه‌وڵێك ده‌بین بۆ پاراستنی قه‌واره‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی.

پارتی چاکسازی تورکمان له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا رایگه‌یاند "پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتمانپەروەری هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە، ناکۆکییەکان چەند گەورەبن نابێت بهێڵین کاریگەریان لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان هەبێت، گرنگە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان هاوکار و هەماهەنگ و یەکڕیزبن بۆ رێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان".

راشیگه‌یاند "وەک پارتی چاکسازی تورکمان پشتگیری هەموو هەوڵێک دەبین بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و بژێوی ژیانی هاونیشتمانییانی خۆشەویستی کوردستان".

پارتی چاکسازی تورکمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ئەنفال و قوربانیدان و بەرخودانی گەلی کوردستانە و هەرگیز نابێت سازش لەسەر مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.