Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:08

وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ سعودیا دێنه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

کوردستان TV
100%


 گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئامادەکاری دەکەین بۆ ھاتنی شاندێکی باڵای وڵاتی سعودیا بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورە و دروستکردنی ھێڵێکی ئاسمانی بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان. 

بەرگەشت ئاکرەیی: گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: بڕیارە شاندێکی باڵای حکوومەتی سعودیا و کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی 60 کەس بن، ڕەنگە وەزیری وەبەرھێنانی سعودیا یاوەری شاندەکە بکات، بەڵام ئێمە ئێستا ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی کە ئەو شاندە ھاتە ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک دیدار لەگەڵ حکوومەت و وەبەرھێنەرانی ھەرێم و ژوورەکانی بازرگانی ھەرێم ئەنجام بدات، ئەمانە ھەمووی پێویستی بە ئامادەکاری ھەیە کە ئامادەکاری تەواو بوو ئاگاداریان دەکەینەوە بۆ ئەوەی بێنە ھەرێمی کوردستان، چونکە کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورەمان ئامادەکردووە لە سێکتەری  پیشەسازی و نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ و ئەوانەی گرنگن، بۆیە دەمانەوێت کە ھاتنە ھەرێمی کوردستان چەند گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدەین. 

بەرگەشت ئاکرەیی گوتیشی: دەمانەوێت ئەو وەبەرھێنەرانە بێنە ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی گەورە ئەنجام بدەن و لەگەڵ پڕۆژەی ھاوبەشیش، چاوەڕێ دەکرێت لەسەر ئاستی باڵا لە لایەن سەرۆکی حکوومەت پێشوازییان لێ بکرێت. 

ئاکرەیی باسی لەوەش کردووه‌: پێشنیارێکیشمان کردووە ھێڵێکی ئاسمانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و سعودیا بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە، ئەوەش پێویستی بە ئامادەکاری و ڕێکاری ئیداری و یاساییش ھەیە، بۆیە بەردەوامین لە ئامادەکاری. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.