ئاسایشی هه‌ولێر 2 كه‌سی به تۆمه‌تی هه‌وڵ دان بۆ زیان گه‌یاندن به كامێراكانی تۆماركردنی سزای تیژڕه‌وی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی2ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ب , ک ، ب) و (ت ، ح ، ص) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئەم تۆمەتبارانە دوای ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا لەشەقامەکان دەڕۆن و لەلایەن کامێرای تیژڕەوی شەقامەکانەوە سەرپێچییەکەیان تۆمار دەکرێت، لە بەرامبەر ئەم کارە نایاساییەیان هەوڵیان داوە زیان بەکامێراکان بگەیەن بیشکێنن، دواتر سەتڵێکی خۆڵ و خاشاکیان لەسەر یەکێک لەکامێراکانی تیژڕەوی داناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.