Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:43

سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و حه‌وت شوێنی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، سبه‌ی یه‌كشه‌م 4ی2ی2024، مووچه‌ی مانگی یه‌كی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی،داد، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌ن و ده‌زگای ئاسایش، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت. 

رۆژی پێنج شەممە 1-2-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 2024/2/2 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2024/2/8 بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.