Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:27

ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە 27 ھەزار و 238 کەس

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ 27 ھەزار و 238 کوژراو و 66 ھەزار و 452 بریندار.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە بۆ 120 ڕۆژە بەردەوامە، خستووەتەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، 12 کۆمەڵکوژری دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 107 کەس کوژراون و 165ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 27 ھەزار و 238 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 66 ھەزار و 452 کەس.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.