وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی 30 نەمامگە دەکات کە ساڵانە ملیارێک و 700 ملیۆن دیناریان تێدا خەرج دەکرێت و هەلیکاریان بۆ 161 کەس ڕەخساندووە.
هەڵکەوت عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی باخ و پاوان و دارستان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاندووە: "لەو نەمامگانەوە نەمام بە نرخی پاڵپشتیکراو و زۆر ڕەمزی بە خەڵک و پرۆژەکان دەفرۆشرێت، کە زۆرجار لە تێچووی بەرهەمهێنانەکەیان کەمترە، ئەوەش پاڵپشتییە بۆ جوتیار و هاووڵاتییان تا بە ئاسانی نەمامیان بەدەست بگات".
لە هەرێمی کوردستاندا، ڕووبەری دارستان و پاوان، نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆنم زەوی پێک دەهێنن، حکومەتی هەرێمیش لە ڕێگەی هاندانی نەمامگەکان و پرۆسەی ڕێکخراوی چاندنەوە، خواستییەتی ڕێژەی سەوزایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.