Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:51

ئومێد خۆشناو: هەولێر هەمیشە شارێكی زیندوو بووە

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ شەممە3-2-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر  بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو مامۆستا لوقمان بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر  و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتییەكانی شار ئامادەیی رۆژی ئەفەندی بوون، كە رۆژێكەو بە مەرسومی فەرمی لە ساڵی 1936 ەوە تەرخان كراوە بۆ ئەم یادە،كە تایبەتە بە زیندوكردنەوەی ئەتەكێت و ویقاری مامۆستایانی دێرین لە سەدەی رابردوو .
لە كردنەوەی شریتی یادی ئەفەندی، سەرەتا پیشەنگایەكی وێنەی كەسایەتییەكانی ئەفەندی هەولێر نمایشكرا، كە هەر وێنەیەكیان چیرۆكی مێژوویەكی لە خۆی كۆكردبووەوە…
لە وتەیەكیشدا پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی دەربڕی و تاكیدی كردەوە كە ئەم یاد كردنەوانە دەرخەری ئەوەن كە شاری هەولێر هەمیشە شارێكی زیندوو بووە، وەك چۆن لە رابردووی دوور خودان مێژووی دەوڵەمەندی عیلم و مەعریفەت و رەسەنایەتی بووە، ئێستاو داهاتووش هەر درێژكراوەی ئەم كاروانە دەبێت.
هەولێر شانازی بە خەڵكە رەسەنەكەی خۆی دەكات و شانازی بە خوێندەوارو مامۆستاو زانایانی خۆی دەكات، كە هەریەكەیان ئەفەندی سەردەمی خۆیان بوونە.
ئەم چالاكییە بە هاوبەشی لە نێوان مۆزەخانەو ئەرشیفی پەروەدەیی هەولێرو رێكخراوی كوردستان فۆتۆو ئایس كرێم كەلەرس رێكخرابوو .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.