دوای چەند كاتژمێرێك لە هێرشەكانی ئەمریكا كە میللیشیاكانی ئێرانی لە عێراق و سووریا كردە ئامانج، هێرشی نوێ بۆ سەر شاری سەعدەی یەمەن دەستیپێكرد.
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ شەممە میدیای حوسییەكان بڵاویانكردەوە، فڕۆكەكانی ئەمریكا و بەریتانیا سێ هێرشیان بۆ سەر شاری سەعدە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕوو.
لەبارەی هێرشەكەوە،هیچ ڕاگەیاندنێكی فەرمی لەلایەن ئەمریكا و بەریتانیاوە رانەگەیەنراوە.
شایانی باسە،هێرشەكە دوای ئەوە هات كە ئەمریكا نزیكەی 85 ئامانجی لە ڕۆژئاوای عێراق بەتایبەتی لە ناوچەی سنووری قائیم و هەروەها شوێنەكانی پارێزگای دێرەزووری سوریا بۆردومانكرد.
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، ئەمریكا و بەریتانیا چەندین جار هێرشیان كردۆتە سەر حوسییەكان بە ئامانجی پەكخستنی و لاوازكردنی توانای گڕووپەكە .
ئەمریكا و بەریتانیا جاریكی دیكە هێرشیان كردە سەر حوسییەكانی یەمەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.