Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:54

كۆریای باشوور به‌ربه‌ستی ئوستڕالیای بڕی و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیا

کوردستان TV
100%

هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور به‌ زه‌حمه‌ت توانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا ببڕێت و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیا كه‌ ئێستا ركابه‌رییه‌كانی له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌ قۆناغی 8ی جامی ئاسیا 2023، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور  ئوستڕالیا له‌نێو یاریگه‌ی ئه‌لجنووب ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌.

سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا پێش كۆتاهاتنی گێمی یه‌كه‌م له‌ خوله‌كی 42 له‌ ڕێگه‌ی كریگ گودوین هێرشبه‌ری یانه‌ی وه‌حده‌ی سعوودی، گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.

له‌ گێمی دووه‌میشدا له‌ كاتی زیادكراو هێرشبه‌ری یانه‌ی وڵڤه‌رهامبتۆنی ئینگلیزی هوانگ هی چان گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور تۆمار كرده‌وه‌، به‌هۆی یه‌كسانبوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ش به‌ گۆڵێك له‌ كاتی ئاسایی یارییه‌كه‌دا، په‌نا برایه‌ به‌ر كاتی زیادكراو.

له‌ كاتی زیادكراوی یه‌كه‌مدا له‌ خوله‌كی 104، هیۆنگ مین سۆن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی به‌ لێدانێكی راسته‌وخۆی نایاب گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور تۆمار كرد و به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور وه‌ك دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ دوای هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن، خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیا.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كێبڕكێكانی‌ قۆناغی 8ی جامی ئاسیا، سبه‌ی شه‌ممه‌ دوو یاریی به‌ڕێوه‌ ده‌چن، كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و ژاپۆن ڕووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌، دواتریش له‌ كاتژمێر 6:30ی ئێواره‌ هه‌ڵبژارده‌كانی قه‌ته‌ڕ و ئۆزبه‌كستان یاری ده‌كه‌ن.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.