وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی سزای نوێی به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌یه‌ك سه‌پاند كه باره‌گاكانیان له‌نێو خاكی ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان له هۆنگ كۆنگه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كرده‌وه: سزامان به‌سه‌ر تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌پاندووه كه پێكهاتوون له 6 كه‌سایه‌تی و 5 دامه‌زراوه و كۆمپانیا.
بڵاویشی كرده‌وه: باره‌گای ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ده‌كه‌ونه نێو خاكی ئێران و هه‌روه‌ها وڵاتی هۆنك كۆنگ.
سه‌باره‌ت به هۆكاری سه‌پاندنی سزاكانیش، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه شه‌ش كه‌س و پێنج دامه‌زراوه‌كه هاوكاری ئێرانیان كردووه له په‌ره‌پێدانی هاژه‌كی بالیستی و دروستكردنی درۆندا.
ئه‌م سزایه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌هه‌مانشێوه سزای به‌سه‌ر سێ دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تییه‌ك سه‌پاندبوو به‌هۆی پێشكه‌شكردنی هاوكاریكردنی دارایی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و حزبوڵای لوبنانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.