Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:55

واژوو له‌سه‌ر خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێك كرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند كه‌ خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیان له‌نێوان ساڵانی 2020 تا 2023ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یان واژووی له‌سه‌ر كرا به‌ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ ئیدار و كارگێڕییه‌كان.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلوولی ساڵەکانی 2020 و 2021 و خشتەی نەورۆزی 2022 ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی (70، 80) و خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلوولی 2022 و خشتەی نەورۆزی 2023ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەرایەوە.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەیلوولی 2022 و نەوڕۆزی 2023 ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و خشتەی نەورۆز و ئەیلوولی هەردوو ساڵەکانی 2020 و 2021، لەگەڵ خشتەی نەورۆزی 2022 ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی (70٫80)ی پێشمەرگە و پاشکۆی خشتەکانی نەورۆز و ئەیلوولی ساڵەکانی ( 2021٫2020 و نەورۆزی 2022) سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە رێکارە ئیداری و کارگێرییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌كه بۆ‌ 4 هه‌زار و 304 ئه‌فسه‌ر كراوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند كه‌ ئەمە نۆیەمین خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە کارمان لەپێناو هەرچی زوو گەرانەوەیان کردووە و هەموو هەولێکیش دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ڕیچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت.

سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییشی دا کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت و بەپێی پێویست و لە کاتێکی گونجاودا، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەیان بۆ دەردەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.