نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نووسیویەتی: ئەمڕۆ بە شكۆوە یادی هەڤاڵان و هاوكارانمان، شەهیدانی نەمری یەكی شوبات دەكەینەوە و سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنوێنین.
با یادی شەهیدان كە پۆلێك سەركردە و كادیری دیار و بەتوانای پارتی و یەكێتی و لایەنەكانی دیكە و خەڵكی كوردستان بوون و كرانە ئامانجی تاوانێكی ڕەشی تیرۆرستی، بكەینە هەوێنی یەكڕیزی و تەبایی و یەكترقبووڵكردن و كاری پێكەوەیی بۆ خزمەتكردنی باشتری ئێستا و داهاتووی گەل و نیشتمان.
دروود بۆ یاد و گیانی شەهیدانی یەكی شوبات و تەواوی شەهیدانی كوردستان. گیانیان شاد و یادیان هەمیشە بە خێر بێت. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزیان.
نێچیرڤان بارزانی: بە شكۆوە یادی شەهیدانی نەمری یەكی شوبات دەكەینەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.