ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا خستنەخوارەوەی هاژەكێكی بالیستیكی دژە كەشتیی حوسییەكان و سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانیی لە كەنداوی عەدەن ڕاگەیاند.
سوپای ئەمەریكا ڕایگەیاند : ڕۆژی چوارشەممە كەشتییەكی جەنگی ئەمریكی هاژەكێكی بالیستیكی كە لەلایەن حوسییەكانەوە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە لە یەمەن هەڵدرابوو خستە خوارەوە، ئەمە جگە لەخستنە خوارەوەی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی .
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا، سێنتكۆم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، چەكدارە حوسییەكان بە پاڵپشتیی ئێران، هاژەكێكی بالیستی دژە كەشتییان لەو ناوچانەی كە لە یەمەن كۆنتڕۆڵیان كردووە بەرەو كەنداوی عەدەن هەڵداو لەلایەن كەشتیی یو ئێس ئێس كارنی توانرا بە سەركەوتوویی بخرێتە خوارەوە.
سێنتكۆم گوتیشی: دوای ئەمەش بەكەمتر لە كاتژمێرێك كەشتیی یو ئێس ئێس كارنی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی خستە خوارەوە.
سوپای ئەمریكا خستنە خوارەوەی هاژەكێكی حوسییەكان و سێ درۆنی ئێرانی راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.