Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 09:56

راگه‌یاندراوێك له‌ ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان راگه‌یاندراوێكی له‌ باره‌ی بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان الولادة) بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیاندا هاتووه‌،  ئاگاداری هاوڵاتییان دەکه‌ینه‌وه‌ کە بەپێی دواین گشتاندنی وەزارەتی ته‌ندروستی، رێکخستنی بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان الولادة) بەم شێوه‌یەی لای خوارەوە دەبێت:
1- ئەو هاوڵاتیانەی مناڵەکەیان لە نەخۆشخانە حکومیی و ئەهلییەکان لەدایکبووە، دەبێت لەماوەی (15) پازدە رۆژدا هەستن بە دەرهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان الولادة) بۆیان، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە دەبێت (حجة الولادة)یان بۆ بکرێت لەلایەن دادگاوە.

2- ئەو هاوڵاتیانەی لەناوشارن و لە دەرەوەی نەخۆشخانە حکومیی و ئەهلییەکان مناڵەکەیان لەدایکبووە، دەبێت لەماوەی (30) سی رۆژدا هەستن بە دەرهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان الولادة) بۆیان، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە دەبێت (حجة الولادة)یان بۆ بکرێت لەلایەن دادگاوە.

3- بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە لە دەرەوەی شارن و لە دەرەوەی نەخۆشخانە حکومیی و ئەهلییەکان مناڵەکەیان لەدایکبووە، دەبێت لەماوەی(45) چل وپێنج رۆژدا هەستن بە دەرهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان الولادة) بۆیان، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە دەبێت (حجة الولادة)یان بۆ بکرێت لەلایەن دادگاوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.