Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 14:46

20 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی یه‌كی شوبات تێده‌په‌ڕێت

کوردستان TV
100%

20 ساڵ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی یه‌كی شوبات له‌ باره‌گاكانی پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت.

20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ 1ی شوباتی 2004، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ باره‌گاكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌كاتی پێشوازیكردن له‌ میوانان بۆ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، دوو ته‌قینه‌وه‌ هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی  پارتی دیموكراتی كوردستان  و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ئامانج گرت ، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌ و كادر و هاووڵاتی  له‌هه‌ردوو پارتدا شه‌هید و برینداربوون.

له‌ساڵیادی ئه‌مڕۆژه‌شدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له بیسته‌مین ساڵیادی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی یه‌كی شوباتدا، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و دووپات كراوه‌ته‌وه‌، خوێنى شەهیدان و قوربانییەکانی كاره‌ساته‌كه‌، بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت: 
ڕاگەیەندراوى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان
لە یادى شەهیدانى(1)ى شوباتدا
پێش (20)ساڵ و لەڕێکەوتی (1)ى شوباتى ساڵى 2004، تیرۆریستانی تاریک ویست لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103)بەرپرسى حکومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهیدکرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.
ئەگەر چى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوونەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانیەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان، 
ئەمساڵیش کە یادى شەهیدان و قوربانییانی ئەوکارەساتە دەکەینەوە لەگەڵ ناردنى دروود بۆ گیانى شەهیدانى کوردستان، گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدا شانازى بە ئاسایش و ئارامى کوردستان و خۆڕاگرى لە ئاست هەموو کارەسات و قەیرانەکان دەکات و لە هەمانکاتدا جەخت لە یەکخستنى هەوڵەکان دەکەینەوە بۆ  بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و تیرۆریزم.
هیوادارین ئەم بۆنانە هاندەرى زیاتر بەهێزکردنى سەروەرى کوردستان و یەکێتى ڕیزەکانى گەلەکەمانبێت. ئێمەش لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان ، بیرەوەرى شەهیدان و قورباییان بەرز و زیندوو ڕادەگرین و وەک هەمیشە لە هەوڵى بەردەوامداین بۆ خزمەتکردنى کەسوکارى شەهیدان.
وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.