وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه، هەروەک ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران ڕایگەیاند سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم ناردنی بڕی 618 ملیار دینارەکەی بەغداد تێپەڕێنراوەو هەموو ڕێکارە ئیداریی و یاساییەکان تەواوبووە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بۆیە چاوەڕوانین لەسبەینێوە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران ڕادەگەیەنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.