دوای ھەوڵێكی زۆری فراكسیۆنی پارتی ،توانرا بڕیاری قەدەغەكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر قوتابخانەكانی كەركووك ھەڵبوەشێندرێتەوە.
دكتۆر نەھلە ئەفەندی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاند: دوای دەركردنی نووسراوی قەدەغەكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر قوتابخانەكانی كەركووك، ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی كەوتینە دژایەتیكردنی بڕیارەكە و فراكسیۆنی پارتی بە سەرۆكایەتی ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆن و بەندە لەگەڵ پەرلەمانتار نەجوا كاكەیی سەردانی وەزیری پەروەردەی عێراقمان كرد.
گوتیشی: دوای دانوستانێكی زۆری فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئیبراھیم نامس، وەزیری پەروەردەی عێراق و پێداگیری فراكسیۆنی پارتی لەسەر دەركردنی ئەو بڕیارە، توانیومانە ئەو بڕیارە ھەڵوەشێنینەوە.
روونیشیكردەوە: ئاڵای كوردستان ھاوشێوەی ئاڵای عێراق لەسەر قوتابخانەكانی كەركووك دەبێت و بەپێی دەستوور و یاساش ئاڵای كوردستان و عێراقیش لەسەر فەرمانگەكانی سەر بە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەیە.
فراكسیۆنی پارتی بڕیاری قەدەغەكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر قوتابخانەكانی كەركووك ھەڵوەشاندەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.