Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:32

دەزگای هەواڵگری ئەمریكا: دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر و مەترسیدارتر بووە

کوردستان TV
100%

ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی ئەمریكا (CIA)، ڕایگەیاند كە لە دوای ڕووداوەكانی 7ی تشرینی یەكەمی 2023وە، دۆخی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر و مەترسیدارتر بووە.
ویلیام بێرنز لە گوتاریكدا كە لە گۆڤاری " Foreign Affairs" بڵاوی كردووەتەوە، تیایدا ئەوەی نووسیووە: ماوەی 40 ساڵی تەمەنم لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بەسەر بردووە و ھەرگیز پێشتر ئەم ناوچەیەم، بەم شێوەی ئێستا نەبینوە كە ئەوەندە ئاڵۆز بێت، بەجۆرێك كە نزیكە لە تەقینەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، گرژی و ئاڵۆزییەكان لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ دەستپێكردنی ھێرشەكانی حەماس لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023 و بەردەوامی كۆمەڵكوژییەكانی ئیسرائیل لە غەززە، زیادی كردووە كە ئێستا زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان، ھەموو جھیانیشی گرتووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.