Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:49

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند.........    
ئەمڕۆ چوار شەممە    2024-01-31
كەش /  ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت , ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەی شاخاویی هەیە, لە لووتكەی شاخە بەرزەكان دابارین بەشێوەی نمە باران و بەفر بە تێكەڵی دەبێت , لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلیمانی و دهۆك و هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لەبەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك باران بارین دەبێت و بەفریش لەسەر لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبارێت . 
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / بەگشتی نزیك دەبیتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنی .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  –  9 ) كم  دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    2024 -02-01
كەش / ئاسمان لەكاتەكانی بەیانی تا دوایی نیوەرۆ  لە زۆربەی كاتەكان نیمچە هەور دەبێت, لە شەودا شەپۆلێكی باران و بەفر بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم, كاریگەری ئەم شەپۆلە لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەكات تاكو ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر , باران بارین لە ئێوارەدا لە گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای كەركووك تا  باكووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بەشێوەی نمە باران و هەندێ كات تاوە بارانی مامناوەند دەبێت . 
لە ئەنجامی  كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد لەسەر تەواوی زنجیرە چیا سنووریەكان و لووتكە و قەدپاڵی چیا بەرزەكان بەفر دەبارێت 
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/   لە نێوان ( 6  –  8 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما /  كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ , بەڵام لە شەودا بە نزیكەی (2-4) پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  15 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 14  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 15   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 14  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :  15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:   2پلەی سیلیزی
سۆران  :  9 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی    2024-01-31

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.