بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/1/31 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئیسپن لیندباك، باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا پەیوەندییەكانی نەرویج لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، گفتوگۆكانی هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی، هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و دۆخی شەنگال، تاوتوێ كران.
هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەش بەتایبەتی لەو بوارانەدا كردەوە كە عێراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن سوود لە پسپۆڕی و ئەزموونەكانی نەرویج وەربگرن، هەروەها هاوڕا بوون كە پێویستە ئارامی و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت. باڵیۆزی نەرویج دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و ئارامی و سەقامگیرییان دەڕوانێت.
دەرهاویشتە و لێكەوتەكانی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ لە ئۆكراینا و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق كۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.