وهزیری دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ سێشهم لهمیانهی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ كونسوڵی گشتی فڕهنسا، باسی له دوایین رێككهوتنی نێوان ههولێر و بهغدا كرد و رایگهیاند كه وا رێككهوتوون پرسی مووچه له ههموو كێشهیهك جیابكرێتهوه.
ئهمڕۆ سێشهم ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە دکتۆر یان برێم کونسوڵی گشتی وڵاتی فڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و گەلی فڕەنسا و جەخت لە گرینگی و بایەخی ئەو پشتیوانییە کرایەوە کە لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا گەل و حکوومەتی فڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان هەیبووە.
لە بەشێکی دیدارەکەدا وەزیری دارایی کورتەیەکی لەسەر دوایین هەنگاوەکانی گفتوگۆی نێوان شاندی دانوستانکاری هەرێم و حکوومەتی عێراق خستەڕوو، ڕایگەیاند كه لەسەر ناوەرۆکی هەمواری یاسای بودجە ڕێکەوتوون بە جۆرێک پرسی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت و لە هەموو کێشە و پابەندیەک جیابکرێتەوە، دەربارەی دۆسییەی نەوتیش لێکتێگەیشتنی باش بۆ چارەسەری پرسەکە هەیە و هیوادارن بە زووترین کات لە پەرلەمانی عێراق چارەسەر بکرێت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا کونسوڵی فڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان گەلی کورد و فڕەنسا دەربڕی و جەختی لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان فڕەنسا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.