Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 09:59

بایدن شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌یان له‌ ئوردن دیاری كرد

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ئه‌و شێوازه‌ی دیاری كردووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌یان له‌نێو خاكی وڵاتی ئوردن ده‌داته‌وه‌.

پێرێ شه‌و یه‌كشه‌م به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌‌‌ سه‌ر تاوه‌ر 22 كه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن له‌ نزیك سنووری سووریا.

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران و زیاتر له‌ 40ی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌م جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی‌ كردووه‌ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و سیناریۆیانه‌ كه‌ خراونه‌ته‌ڕوو بۆ شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ جه‌یك سولیفان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی و ئه‌ڤرێل هاینز به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانی، جێف زینتس سه‌رۆكی ئه‌ركان و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای تری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا به‌شداربوونه‌.

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌كه‌، بایدن ئه‌و شێوازه‌ی دیاریكردووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌.

هه‌ر له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌شدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردبوو كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌نێو خاكی عێراق و سووریا چالاكییان هه‌یه‌.

بایدن جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ پێشهاتێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌ دڵنیاییشه‌وه‌ له‌ كاتێكی گونجاودا وه‌ڵامێكی گونجاویان بۆی ده‌بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.