له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئابڕووچوونێكی گه‌وره له به‌ریتانیا ئاشكرا كراوه، ئه‌ویش دۆسییه‌ی ده‌ستدرێژكردنی نه‌خۆشه ده‌روونییه‌كان بووه له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ند و نه‌خۆشه‌كانه‌وه.
هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ئینگلیزی (سكای نیوز) و (ئیندیپێندت) به‌دواداچوونیان بۆ دۆسییه‌كه كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له‌ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 20 هه‌زار حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی له نه‌خۆشخانه ده‌روونییه‌كان ئه‌نجامدراوه.
به‌دواداچوونه‌كانی هه‌ردوو رۆژنامه‌كه له 30 ده‌زگه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی له به‌ریتانیا بووه و له ده‌رئه‌نجامن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 تا ئێستا نزیكه‌ی 20 هه‌زار سكاڵای ده‌ستدرێژی سێكسی تۆماركراون.
ده‌ستدرێژییه‌كانیش له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ند و خودی نه‌خۆشه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بووه ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی دۆسییه‌كان نه‌گه‌یشتوون ده‌ستی پۆلیس و هه‌ر له‌نێو نه‌خۆشخانه په‌رده‌پۆش كراون.
لای خۆشییه‌وه ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی نیشتمانی به‌ریتانیا بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر دۆسییه‌كه بكات و سزا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بسه‌پێنێ كه تاوانی ده‌ستدرێژییان ئه‌نجامداوه یاخود هۆكار بوونه بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان.
ده‌سته‌كه هه‌روه‌ها بڕیاریداوه بۆ له‌مه‌ودوا میكانیزمی باشتر له نه‌خۆشخانه ده‌روونییه‌كان جێگیر بكات بۆ گه‌یاندنی هه‌ر زانیاری و تاوانێك كه به‌رامبه‌ر نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.