Erbil 8°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 09:49

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق متمانه‌ی به‌ كاساس دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی و تیمی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ متمانه‌ی ته‌واویان به‌ خیسۆس كاساس راهێنه‌ری ئیسپانی هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ یارییه‌كانی مۆنیالی 2026.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوێنێ دووشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ قۆناغی 16ی جامی ئاسیا كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ دوای دۆڕانی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن به‌ ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ.

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ سێشه‌م عه‌دنان درجال سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی و تیمی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌نجامداوه‌.

عه‌دنان درجال له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی ئاسیا ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو و پێویسته‌ بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو ده‌رس و عیبره‌تی لێ وه‌ربگرین.‌

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: پێویسته ئێستا هزر و چاومان له‌ داهاتوو بێت به‌تایبه‌تیش یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ گه‌یشتن به‌ جامی جیهانی 2026.

 ئاماژه‌شی به‌وه ‌داوه‌ كه‌ جامی ئاسیا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باش بووه‌ بۆ یاریزانه‌ لاوه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زایی، دڵنیاشین كه‌ ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌.

سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان رازین به‌و ئاسته‌ی كاساس له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان پێشكه‌شی كردووه‌ و خواستیشیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ئاستێكی باش و نموونه‌یی تر پێشكه‌ش بكه‌ن.

عه‌دنان درجال هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌لی عێراق كردووه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پاڵپشتیان بوونه‌ و یاریزانه‌كانیان هانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.