Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:31

له‌ كۆیه‌ تانكه‌رێك وه‌رگه‌ڕا و شوفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانكه‌رێك، شوفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا كه‌ خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كه‌لار بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی كۆیه‌ رایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه‌ - ته‌قته‌ق له‌ نزیك پاڵاوگه‌ی شیواشۆك، له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێكی جۆری تانكه‌ر شوفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ شوفێره‌كه‌ ناوی (كامه‌ران یووسف خه‌سره‌و)ـه‌ و دانیشتووی شاری كه‌لاره‌.

كۆیه‌ / كانیاو حه‌كیم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.