Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:43

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌م راگه‌یاندرا.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ هه‌ندێ كات و ناوچه‌ بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، پێشبینی باران له‌ سنووری پارێزگای دهۆك به‌ شێوه‌ی نمه‌بارانی كه‌م له‌ كاته‌كانی شه‌ودا هه‌یه‌.

راشگه‌یاندراوه‌، پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌ 2 تا 4 پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد له‌ تۆماركراوی دوێنێ دووشه‌م.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی چوارشه‌م 31ی1ی2024، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت و هه‌ندێ كات هه‌وری ته‌واوی ده‌بێت، له‌ پارێزگای دهۆك ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه‌، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 14 

سلێمانی : 13

دهۆک : 10

کەرکوک : 16

هەڵەبجە : 14

زاخۆ : 9

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.