وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، سەبارەت بە هێرشەکەی سەر بنکەی وڵاتەکەی لەسەر سنووری سووریا-ئوردن ڕایگەیاند: هەر وەک دوێنێ سەرۆک ئاماژەی بۆ کرد، بەرپەرچی (ئەم هێرشە) دەدەینەوە و ئەم وەڵامەشمان فرە چین و قۆناغ و درێژخایەن دەبێت.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا کە لە واشنتۆن لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ سازی کرد، بلینکن هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو هێرشە کرد کە تیایدا سێ سەربازیی ئەمریکی کوژران.
بلینکن باسی لەوە کرد کە ماتەمیان بۆ ئەو سەربازانەی لە هێرشەکەدا کوژراون گێڕاوە و، هەموو ڕێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هێرشی لەم شێوەیە ڕوونەدات، ئەوەیشی وەبیرهێنایەوە کە وەک ئیدارەی سەرۆک بایدن هەڵسەنگاندن بۆ بژاردەکانی وەڵامدانەوەی سەربازیی دەکەن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی شێوازی وەڵامدانەوەکەی ئەمریکا، بلینکن ڕایگەیاند: هەر وەک دوێنێ سەرۆک ئاماژەی بۆ کرد، بەرپەرچی (ئەم هێرشە) دەدەینەوە و ئەم وەڵامەشمان فرە چین و قۆناغ و درێژخایەن دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بلینکن، باسی لەوە کرد بەدوای جەنگەوە نین لەگەڵ ئێران، ئەوەیشی خستەڕوو کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا گرژیی لە ناوچەکە زۆر ھەڵکشاوە و بەردەوامیش دەبن لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.