Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:38

كۆیه‌... له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ سنووری قه‌زای كۆیه‌ گیان له‌ ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه‌ رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی1ی2024، له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی جۆری تانكه‌ر ئه‌كترۆز له‌سه‌ر ڕێگای كۆیه‌ - ته‌قته‌ق نزیك پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شیواشۆك،  شۆفێرێك  به‌ناوی كامه‌ران یوسف خه‌سره‌و كه‌ دانیشتووی كه‌لاره‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، دەستبەجێ تیمەکانی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.